zagros news agency

بەریتانیا: ناچینە نێو جەنگی ئێران و ئیسرائیل بەڵام بەرژەوەندییەکانمان دەپارێزین

وەزیری حکوومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ناچێتە نێو جەنگی ئێستا، بەڵام هەوڵ دەدات بەرژەوەندییەکانی خۆی بپارێزێت و فشار بخات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
ستیو ڕید، وەزیری کاروباری ئاوەدانی لە بەریتانیا، لە وەڵامی هۆشداریی ٤٨ کاتژمێری دۆناڵد ترەمپ بە تاران، ڕایگەیاند وڵاتەکەی ناچێتە ناو جەنگ، بەڵام بەرژەوەندییەکانی خۆی دەپارێزێت.
ناوبراو گوتی ترەمپ تەنها لە ناوی خۆیەوە قسە دەکات و بەریتانیا لە دۆخێکی بەرگرییدایە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا لەندەن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کار دەکات و فشار دەخات بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.
ئەمە لە کاتێکدایە ترەمپ ڕەخنەی لە کێیر ستارمەر، سەرۆکوەزیری بەریتانیا، گرتووە و گلەیی ئەوەی لێدەکات بنکە سەربازییەکانی نەخستووەتە بەردەستی ئەمریکا.
بەڵام لەندەن دواتر ڕێگەی دا بە ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی چەند بنکەیەک و جەختی کردەوە بنکەکانی قبرس لە هیچ هێرشێکدا بەشدار نابن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە پێنج هەزار کەس لە ئیسرائیل بریندار بوونە

یاسین

یانەی ڕیال مەدرید بەنیازی دوو گرێبەستی هاوینەیە

یاسین

ده‌یان ئۆتۆمبێلی حكوومی لە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن

سەڵاح