zagros news agency

كوەیت: 7 هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە کارکەوتوون

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبای کوەیت ڕایگەیاند، حەوت هێڵی گواستنەوەی کارەبا لە کوەیت لەکارکەوتوون.

فاتیمە عەباس جەوهەر حەیات، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی نوێبووەوە لە کوەیت ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی وڵاتدا حەوت هێڵی گواستنەوەی کارەبای سەرەکی لە خزمەتگوزاری دەرچوون، ئەمەش بەهۆی کەوتنە خوارەوەی ئەو درۆن و مووشەکان بووە کە لەلایەن سیستەمی بەرگریی خراونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە بووەتە هۆی پچڕانی بەشێکی کارەبا لە هەندێک ناوچەی وڵات و کارەکان بەردەوامن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بە خێرایی.”

فاتیمە عەباس ڕوونیشیکردەوە، ” هەرکاتێك دۆخی ناوچەکە ئارام بوویەوە، تیمە تەکنیکییەکان دەست بە چاک کردنەوەی هێڵەکان دەکەنەوە، هەروەها بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان دەکەن بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان.

جەختیشیکردەوە “تیمەکانی فریاکەوتن بە درێژایی رۆژ کاردەکەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو لەسەر تۆڕی کارەبا و دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا 48 کاتژمێر مۆڵەت دەدات بە فێرمین بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە

یاسین

لیوا عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت بۆ زاگرۆس: ده‌مانه‌وێت ڕاستییه‌كان ئاشكرا بكرێت و په‌رده‌پۆشی قبوڵناكرێت

یاسین

ئیلۆن مەسک خەونی وزەی خۆر لە زەوییەوە دەگوازێتەوە بۆ بۆشایی ئاسمان

سەڵاح