zagros news agency

سەرچاوەیەک: هیچ فڕۆکەیەکی “ئێف ١٦” بۆ دەرەوەی عێراق نەگوازراوەتەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئەمڕۆ ناڕاستی ئەو هەواڵانەی ڕاگەیاند کە باس لە گواستنەوەی فڕۆکەکانی جۆری “ئێف ١٦” دەکەن بۆ دەرەوەی عێراق.
سەرچاوەکە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە: “ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی فڕۆکەکانی F16ی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق لە بنکەی ‘بەلەد’ەوە بۆ شوێنەکانی دەرەوەی وڵات، هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.”
جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی عەرەبی هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە بەپێی ڕێککەوتنێکی ئەمریکی-عێراقی، فڕۆکە ئێف ١٦کانی عێراق بۆ شوێنێکی دەرەوەی وڵات و بە دیاریکراوی بۆ ئوردن گوازراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

سەڵاح

هەرێمی کوردستان 1000 مێگاوات کارەبا بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق دابین دەکات

یاسین

كاتی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان ئاشكرا دەكرێت

سەڵاح