zagros news agency

وەزارەتی خوێندنی باڵا داشکاندنێکی دیکە بۆ کرێی خوێندن دەکات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا بە داشکاندنێکی دیکە کرێی خوێندن بە رێژەی 20٪ بۆ سەرجەم قۆناخەکان، ئەمەش وەک هاوکارییەک بۆ خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.

 

دکتۆر ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەت کە رۆژی پێنجشەممە، 26ی ئاداری 2026 بەڕێوەچوو، بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە رێژەی 20٪.

 

وەزیری خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم داشکاندنە نوێیە، سەرباری ئەو 45٪ داشکاندنەیە کە پێشتر هەبووە.

 

کێ دەگرێتەوە؟

بەپێی بڕیارەکە، داشکاندنەکە هەموو ئاستەکانی خوێندن دەگرێتەوە، لەوانە:

خوێندنی بەرایی (بەیانییان و ئێواران).

دیپلۆمی باڵا.

ماستەر و دکتۆرا

مەرجی سوودمەندبوون

وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجێکی بۆ سوودمەندبوون لەم بڕیارە داناوە؛ پێویستە خوێندکار تاوەکو رێککەوتی 3ی ئایاری 2026، تەواوی قیستەکانی خوێندنەکەی بۆ ساڵی 2025-2026 پاکتاو بکات و بیدات، ئەوکات دەتوانێت لەم داشکاندنە سوودمەند بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەغدا… نزیکەی 70 کەسی بیانی دەستگیر کران

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە

سەڵاح

ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەیەکی تایبەتدا کارێراسی یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند

یاسین