zagros news agency

حزبوڵڵای لوبنانی: دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنیمان کردووەتە سەر ئیسرائیل

 

حزبوڵلای لوبنانی رایگەیاند، لە شەو و رۆژی رابردوودا دەیان هێرشی مووشەکی و درۆنی کردووەتە سەر ئیسرائیل و ژمارەیەکی زۆر سەربازییان کوژراون و برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی حزبوڵڵای لوبنانی رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 35 جار باشووری ئیسرائیلیان بە درۆن و مووشەک بۆردوومان کردووە.

حزبوڵڵای لوبنانی ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئەنجامی هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون، هەروەها لە درێژەی چالاکییە سەربازییەکانیان دژی داگیرکاری سوپای ئیسرائیل چەند تانکێکی جۆری مێرکاڤایان لە باشووری لوبنان تێکشکاندووە.

جەختدەکاتەوە، ئۆپراسیۆنەکانیان دژی حزبوڵڵا وەڵامێکی جەرگبڕە دژی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر گەلی لوبنان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێکی پیرۆزبایی لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ئەنجوومەنی ئاسایش دەنگدانی لەسەر پڕۆژە بڕیارەکەی ئاگربەستی غەززە دواخست

سەڵاح

وردەکاری بۆندەکەی ئەلڤارۆ کارێراس و ڕیاڵ مەدرید چییە؟؟

یاسین