zagros news agency

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە

لەهەواڵێکی نوێدا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ڕایگەیاند دوای گفتوگۆ و قسه کردن لەگەڵ ڕاهێنەری کڕواتی یانەکەیان لەگەڵ ئیگۆر تودۆری گەیشتوونە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی.

شایەنی باسە تۆتنهام ئەم وەرزە خراپترین وەرزی خۆی لەمێژوویدا بەڕێدەکات و یانەکە لە پلەی حەڤدەهەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ دێت بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ،کە بە جیاوازی گۆڵ لەپێش پلەی 18 و 19 دێت.

تۆتنهام لە سیانزە یاری ڕابدووی پریمەرلیگ نەیتوانیوە سەرکەوتن بنووسێتەوە،کە ئەمە دەستەی کارگێڕی یانەکەی بەتەواوی ناچار کرد لەدوورخستنەوەی ڕاهێنەری تیپەکە و تاکو ئێستاش دیار نییە کێ دەبێتە ڕاهێنەری نوێی تۆتنهام.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە ئێنریکیەوە سەبارەت بە داهاتووی حەکیمی و دۆناروما

یاسین

چارەنووسی ئێندریک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ناڕوونە

یاسین

شلۆتەر لە پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

یاسین