zagros news agency

ئێران: دوای هێرشکردنەسەری دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو زیان بە ژێرخانی کارەبای تاران و پارێزگای ئەلبۆرز گەیشت، ئەمڕۆ کارەبا بە تەواوی بۆ هەردوو شارەکە گەڕاوەتەوە
جێگری وەزیری وزەی ئێران بە تەلەفزیۆنی ئێرانی راگەیاند، “تۆڕی کارەبای وڵات سەقامگیرە و کێشەکانی تاران و ئەلبۆرز چارەسەر کراون.”
عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەکانی کارەبا لە تاران و پارێزگای ئەلبۆرز.
وەزیرەکە روونیشیکردەوە، لە تاران و کەرەج پچڕانی کارەبا هەبووە و ئاماژەی بەوەدا، “تیمە تایبەتمەندەکانی چاککردنەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەکەن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق و عومان لێکتێگەیشتنیان بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا واژۆ کرد

سەڵاح

لە دۆسیەی كپكردن بە پارە، ٣٤ تۆمەت به‌سه‌ر تره‌مپ دا ساغ کرایەوە

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن

یاسین