zagros news agency

نیویۆرک تایمز: هەڕەشەکانی ترەمپ بە ئاڵۆزیی بڕیاردان لە ئێران پەیوەندیدارن

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا بە گوێرەی سەرچاوە ئەمریکییەکان نووسیویەتی هەڕەشە نوێکانی دۆناڵد ترەمپ «کاردانەوەی ئاڵۆزیی بڕیاردان» لە ناوخۆی ئێرانن.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جەنگی ئێستایە توانای دامەزراوەکانی ئێران بۆ هاوبەشکردنی بڕیار و ڕێکخستنی هێرشە تۆڵەکارانەکان کەم کردووە. هەروەها کوژرانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی بەرزپایە و کێشە لە پەیوەندییەکاندا بووەتە هۆی ئەوەی حکوومەت بە ئاستێکی لاوازتر کار بکات.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش دەکات هێزە توندڕەوەکان لە ناوخۆی سپای پاسداران کاریگەریی زیاتر پەیدا کردووە و کێشەکانی پەیوەندی و هەواڵگری بووەتە هۆی سەرلێشێوانی لە ناو سەرکردایەتی.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوان، ئەم دۆخە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر توانای ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشە گەورەکان و هەروەها گفتوگۆی دیپلۆماسیی داناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا: کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دیار نیيە

سەڵاح

کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره‌ى كاندیده‌ سزادراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات

سەڵاح

گراهام: دەسەڵاتی ڕاستەقینە لە دەستی سوپای پاسداراندایە نەک دیپلۆماسی

سەڵاح