zagros news agency

ترەمپ بە مەرجی کردنەوەی گەرووی هورمز ئامادەیە ئاگربەست قبووڵ بکات 

 

ڕاپۆرتەکان ئاماژە دەدەن حکوومەتی ئەمریکا لەسەر ئاگربەستێکی مەرجدار کار دەکات گرنگترین مەرجەکەی کردنەوەی گەرووی هورمزە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە جی‌دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە ئێران لەگەڵ نێوەندگیران گفتوگۆی نهێنی دەکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دۆناڵد ترەمپ پەیامێکی نهێنی ناردووە و تێیدا ئاماژە دەکات ئەگەر داواکارییەکانی واشنتن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز جێبەجێ بکرێن، ئەمریکا ئامادەیە ئاگربەست قبووڵ بکات.

هەروەها سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان دا گفتوگۆکان بۆ ئاگربەست لە بەرانبەر کردنەوەی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە بەردەوامن.

لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرت هەیە ئێرانیش لە ڕێگەی ناوەندگیریی هەندێک وڵات، وەک ڕووسیا، ئامادەیی خۆی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان دەربڕیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکیان و عێراقچی پەیامی ئاشتی و هۆشداریی سەربازی تێکەڵ دەکەن

یاسین

سۆمۆ: هیچ نەوتێکی هەرێمی کوردستان بێ ڕەزامەندی ئێمە ناچێتە دەرەوە

یاسین

سەڵاح