zagros news agency

پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئاکام هاشم دەکات

ئەمڕۆ هەینی 2026.4.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دەستخۆشی لە یایزانی بەتوانای کورد ئاکام هاشم کرد، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەدوا یاری بۆ گەیشتنی هەڵبژاردەی عێراق بە مۆندیال پێشکەشی کردووە و ئاڵای کوردستانی لەناو یاریگادا بەرزکردەوە.

پارێزگاری هەولێر هەروەها دووپاتی کردەوە، وەک کوڕێکی شاری هەولێر، جێگەی شانازی هەمووانە و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانە وەرزشییەکەیدا.

لەکۆتایشدا ڕایگەیاند، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ شاری هەولێر، بە شێوەیەکی شایستە ڕێزلێنانی بۆ دەکرێت لە بەرامبەر ئەو هەڵوێست و سەرکەوتنانەی بەدەستی هێناون و وەک هەمیشە پاڵپشتی دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار؛ زۆر دڵتەنگم کاتێک بانگهێشتی هەڵبژاردەکەم نەکراوم،بەڵام ناوەستم

یاسین

ناپۆلی لەگەڵ دوو یانەکەی مانچێستەر کەوتە گفتوگۆ

یاسین

پیۆلی لە ڕێگایە بەرەو ئیتاڵیا

یاسین