زه‌یدۆ باعه‌دری، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “هه‌موو ساڵێك ئێزدییه‌كان به خۆشی و شایی گه‌وره و ده‌هۆڵ و زورنا ئاهه‌نگی جه‌ژنی گه‌وره‌ی ئێزدیان ساز دەکەن. به‌ڵام له‌به‌ر بارودۆخی جه‌نگ له ناوچه‌كه ئه‌مساڵ جه‌ژنی گه‌وره‌ی ئێزدییه‌كان كه 15ی نیسان ده‌بوایه بكرابایه، ناكرێت.
راشی گه‌یاند: «دۆخی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌ت وای كردووه ئه‌م بریاره بدرێت، چونكه هه‌موو ساڵێك به خۆشی و شایی ئێزدییه‌كان ئه‌م جه‌ژنه‌یان پیرۆز كردووه به‌ڵام ئه‌مساڵ ناكرێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو گروپه چه‌كدار و میلیشیاكان له عێراق دۆخێكی خراپیان دروستكردووه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق دروستكردوه.

