ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سودانی، چەند بڕیارێکی لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، وزە و وەرزشدا پەسند کرد.
تەرخانکردنی بودجە بۆ پارێزگا هەژارەکان
لە هەنگاوێکی خزمەتگوزاریدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا ساڵانە ١٠٠ ملیار دینار بۆ هەر پارێزگایەک تەرخان بکات کە لە چوارچێوەی سندوقی ئاوەدانکردنەوەی پارێزگا هەرە هەژارەکاندان، کە بریتین لە پارێزگاکانی: (بەسرە، بابیل، دیوانییە، موسەننا، و نەجەف).
بڕیارە نەوتییەکان و ئاڵتوون
سەبارەت بە کەرتی وزە و بازرگانی، ئەم بڕیارانە دران:
• نەوتی کەرکوک و بەسرە: ڕەزامەندی درا لەسەر گواستنەوەی نەوتی خاو بە تانکەر لە بەسرەوە بۆ پارێزگای کەرکوک، هاوکات دەسەڵات درا بە وەزارەتی نەوت بۆ خێراکردنی پڕۆژەی بۆریی نەوتی بەسرە-حەدیسە.
• هاوردەی ئاڵتوون: بەهۆی نالەباریی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە و داخرانی فڕۆکەخانەکان، ڕێگە درا ئاڵتوونی هاوردەکراو لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی تەریبێلـەوە بێتە ناو وڵات.
ڕێزلێنانی تایبەت بۆ “شێرەکانی ڕافیدەین”
بەبۆنەی سەرکەوتنی مێژوویی بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦، حکومەت بڕیاری دا بە:
1. بەخشینی خانووی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی داماك هیڵز (نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا) بە یاریزانان و ستافی کارگێڕی.
2. پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ ماوەی ٤ ساڵ بە هەموو یاریزانان و ڕاهێنەران.
هەواڵی داهاتوو

