zagros news agency

ئەعرەجی: عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە ڕازیکردنی لایەنەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگرەبەست

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆری داوە بۆ نزیککردنەوەی دیدگای لایەنەکان و هاندانیان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگرەبەست.
پێشوازیکردن لە ئاگرەبەستی نێوان واشنتن و تاران
ئەعرەجی لە پەیامێکدا لە سەکۆی (X) نووسیویەتی: “پێشوازی لە هەوڵەکانی هێورکردنەوە دەکەین کە بووە هۆی گەیشتن بە ئاگرەبەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران.” هەروەها سوپاسی ڕۆڵی بنیاتنەری وڵاتی پاکستانی کرد لە پشتگیریکردنی ئەم ڕێڕەوە دیپلۆماسییە.
هەوڵە چڕەکانی بەغدا
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت: حکومەتی عێراق پەیوەندییەکی زۆری ئەنجامداوە بۆ ڕازیکردنی هەموو لایەنەکان تاوەکو ڕێگەی هێورکردنەوە هەڵبژێرن.
جەختی کردەوە کە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق ئەوەیە کە “گفتوگۆ و دیپلۆماسی” تەنها ڕێگەی کاریگەرن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
راشیگەیاند: ئامانجی ئەم هەوڵانە خزمەتکردنە بە بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئاشتییەکی بەردەوام.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن: تیمەکانی چاودێری بەدواداچوون بۆ بازرگانانی به کارتی دەنگدانەوه دەکەن

یاسین

سوودانی بۆ ماکرۆن: عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە

دڵشاد

عێراق سێ بەلەمی کواڵێتی بەرزی لە کۆریای باشوور وەرگرت

سەڵاح