zagros news agency

“نـــا” خستنەڕووی ئەزموونی جیاوازی شێوەکارانی کوردستانە

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 15ـی نیسانی 2026، پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری لەژێر ناونیشانی نـــــا لە گالێری میدیا لە هەولێر بکرێتەوە.

 

پێشانگەکە تەنیا کۆبوونەوەیەکی ئاسایی نییە، بەڵکو کۆکردنەوەی چەندین نەوەی جیاواز و قوتابخانە جۆربەجۆرەکانی هونەری شێوەکاریی کوردییە لە یەک گالێریدا.


حەمە هاشم و وەهبی ڕەسوڵکە وەک دوو کۆڵەکەی گرنگی شێوەکاریی مۆدێرنی کوردی دەناسرێن و خاوەن ستایل و مێژوویەکی دەوڵەمەندن. ڕێبوار سەعید و ئازاد کەریم کە بە کارە تەجریدی و گوزارشت ئامێزەکانیان ناسراون و کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر نەوەکانی دوای خۆیان هەبووە.

 

ئەحمەد نەبەز و نامۆ ڕۆستەمزادە، دوو هونەرمەندی داهێنەر کە بەردەوام بە فۆرم و تەکنیکی نوێوە دەردەکەون و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ناسراون. هەروەها بەشداریی شێوەکارانی وەک ناز عەلی، نەرمین مستەفا، بەشدار نووری، شوکر سەعید، خەیری ئادەم، دژوار عیسا، کۆسار جەلال و هێمن حەمید، ڕەنگاڵەییەکی تەواو دەبەخشێتە پێشانگاکە، چونکە هەر یەک لەم ناوانە نوێنەرایەتی ڕەوتێکی تایبەت و شارێکی جیاوازی کوردستان هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکوک دەکەن.


پێشانگاکە بە شێوازێکی “کاتژمێری” ڕێکخراوە؛ تەنیا بۆ ماوەی یەک ڕۆژ و بۆ ماوەی 4  کاتژمێر (لە کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ تا 7ـی ئێوارە) بەردەوام دەبێت.

 

ناونیشانی پێشانگەی “نا”، ئاماژەیەکی فەلسەفی و هونەرییە کە تێیدا هونەرمەندان لە ڕێگەی ڕەنگ و فۆرمەوە گوزارشت لە ڕەتکردنەوە، یان بوون، یان هەر تێگەیشتنێکی جیاواز دەکەن بۆ واقیعی ئێستای مرۆڤ و کۆمەڵگە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە جێگیری ماوەتەوە

یاسین

ناتانیاهوو دوای هۆشداریی ترەمپ، ئامادەییی مەرجدار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ سووریا ڕادەگەیەنێت

یاسین

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت: هەر هاوڵاتیەک لە تورکیا گیری خواردبێت ڤیزای ترانزێتی پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە

یاسین