zagros news agency

هۆشداری لە کەشوهەوای سبەی دەدرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشێکی زستانە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ، هەورەبروسکە، تەرزە و دروستبوونی لافاو هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی، ئاشکرای کرد کە لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا، زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و هەورەبروسکەی توندیان هەیە، هەروەها لە هەندێک ناوچەدا ئەگەری بارینی تەرزە و دروستبوونی لافاو بوونی هەیە.

بۆ کاتەکانی شەویش، بارانبارینی پچڕپچڕ و مامناوەند بەردەوام دەبێت.

جەبار ئاماژەی بەوەشدا کە سبەی دووشەممە، بارستەهەوایەکی سارد ناوچەکانمان دەگرێتەوە و بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ، بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە بەردەوام دەبێت.

لە هەندێک کاتیشدا تاوەبارانی بەخوڕ و تەرزە چاوەڕوان دەکرێت.

بەهۆی کاریگەریی ئەو بارستەهەوا ساردە، هەست بە کەشێکی زستانەیی دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری حاجی ئۆمەران بەفر دەبارێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا بە تەواوی جێگیربێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەکەکە: بەهۆی هێرشی درۆنی تورکیاوە دوو گەریلا گیانیان لەدەستدا

یاسین

سەرۆکوەزیرانی لوبنان گەیشتە بەغدا

یاسین

به‌په‌له‌.. كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێكرد

سەڵاح