کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن دەڵێت دەزانم هەمیشە ئاسانترە کاتێک تۆ سەردەکەویت، من بێهەڵوێست نیم لەو بارەیەوە، بەڵام هێشتا پێموایە ئێمە هەموو شتێک دەکەین بۆ ئەوەی بەڕاستی خێزانێک بین.
تیمێکی تەواو کە ڕکابەرییە و پشتگیری یەکتر دەکەن، نەک تەنیا ئەو 11 یاریزانەی کە دەست بە یارییەکە دەکەن، بەڵکو سەرجەمم پێکهاتەکە ئەو هەستەم پێ دەبەخشن.
باسی لەوەشکرد، دەیانەوێت لەسەر ئەم ریتمە بەردەوامبن، بە یەکگرتووی دەگەن بە هەموو ئامانجەکانیان، بەڵام پێویستە خۆ بەزلزان نەبن و هەنگاو بە هەنگاو بەرەوپش بچن.
وتیشی: ئێمە زوو بڕیار لەسەر یارییەکان نادەین، بە تەواوی سەرنجمان دەخەینە سەر ئامانجەکانمان و یاریی لەدوای یاریی لەم قۆناغە هەستیارەدا سەیردەکەین، بۆ ئەوەی لە لوتکەدا بمێنینەوە.

