zagros news agency

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەید عەممار حەکیم دەکات

ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەید عەممار حەکیم کرد، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەید عەممار حەکیم خواستووە. لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە:

“جەنابی سەید عەممار حەکیمی بەڕێز، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەتان وەک سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، گەرمترین پیرۆزبایی و تەحیاتی خۆمانتان ئاراستە دەکەین، هیوای بەردەوامی لە سەرکەوتن و بەدیهێنانی دەستکەوتەکانتان بۆ دەخوازین لە کاروان و ئەرکەکانتاندا.”

شایەنی باسە، ئەم پیرۆزباییەی سەرۆکی حکومەت لە کاتێکدایە کە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە کۆنگرەی گشتی خۆیدا، جارێکی دیکە متمانەی بە سەید عەممار حەکیم بەخشییەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی ڕەوتەکە بۆ قۆناغی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەردەوام دەبن و یاری ئاگرین هەیە

یاسین

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە نمە باران و بەفربارین بەردەوامی دەبێت

سەڵاح

دەوڵەتی یاسا: دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان بەپێی قورسایی سیاسی و نوێنەرایەتیی پەرلەمانی دەبێت

یاسین