zagros news agency

یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی کوەیت ماڵئاوایی لە ژیان کرد

دەزگای ئەلفەهەد لە هەژماری فەرمیی خۆی بڵاوی کردەوە، ئەستێرەی کوەیتی حەیات ئەلفەهەد، بەیانی ڕۆژی سێشەممە دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

حەیات ئەلفەهەد لە ساڵی 1948 لەدایکبووە و تەمەنی گەیشتبووە 78 ساڵ، وەک “ڕابەری درامای کەنداو” دەناسرێت و خاوەنی زیاتر لە 216 کاری هونەرییە لە بوارەکانی نواندن، نووسین و پێشکەشکاری.

 

دەزگای ئەلفەهەد لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، حەیات ئەلفەهەد هێمایەکی گەورەی درامای کەنداو بووە و میراتێکی نەمری بۆ نەوەکانی دوای خۆی بەجێهێشتووە.

 

هۆکاری کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە بۆ تێکچوونی کتوپڕی باری تەندروستی دەگەڕێتەوە، چونکە دوای نەشتەرگەرییەکی قەستەرە تووشی دوو جەڵتەی مێشک بوو.

 

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کرد، لە 24 کاتژمێری کۆتاییدا تەندروستی زۆر تێکچووە و لە ژووری چاودێری چڕ گیانی لەدەستداوە.

 

حەیات ئەلفەهەد سەرەڕای ڕێگرییەکانی خێزانەکەی، توانی تەنیا بە پشتبەستن بە بەهرەکەی ببێتە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە هونەرییەکانی ناوچەکە. بە کارە مرۆییەکانیش دەناسرایەوە و بەردەوام یارمەتی منداڵانی بێسەرپەرشتی دەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكرد

سەڵاح

تۆرێس پشت لە ئۆفەری سعودیە دەکات

یاسین

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گوێر له‌گه‌ڵ سیروان بارزانی كۆبووه‌وه‌ و سەنتەری چاودێری كرایه‌وه‌

سەڵاح