zagros news agency

محەمەد حەنوون: هەموو مادە سەرەكیەكانی بەشە خۆراكی مانگانە ئامادەن

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەلێت زنجیرەیەك رێكاریان گرتووتەبەر بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی خۆراك وە هەموو مادە سەرەكیەكانی بەشە خۆراكی هاولاتیان بەردەستە بەبێ هیچ بەربەستێك

 

رۆژی یەکشەممە، 26ی نیسانی 2026 محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە کۆگاکانی ناوەندیی و لقەکانی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی مادە خۆراکییەکان، تەواوی مادە خۆراکییە سەرەکییەکان بەردەستە. پرۆسەی دابینکردن و دابەشکردنی بەشەخۆراکیش بەگوێرەی خشتەی کاتی خۆیان و بەبێ هیچ بەربەستێک بەردەوامە.”

 

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان زنجیرەیەک رێکاری پێشوەختەی بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک گرتووەتەبەر، ئەویش لە رێگەی دابینکردنی کۆگاکردنی زیاتر و واژۆکردنی گرێبەستی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سەبەتەی خۆراک لە قۆناخی داهاتوودا.

 

بەگوتەی محەممەد حەنوون، وەزارەتەکەیان رۆژانە بە وردی چاودێریی جووڵەی کۆگاکردن، گواستنەوە و دابەشکردنی مادەکان دەکات. هەروەها گوتی: “پێش ئەوەی مادەکان رەوانەی کۆگاکانی بەغدا و پارێزگاکان بکرێن و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێن، هەموویان پشکنینی تاقیگەیی وردیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالیتییەکەیان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە شەممه‌ی داهاتووه‌وه‌ رێگایەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت

سەڵاح

دۆلار دابەزی

یاسین

بەریتانیا سزای نوێی خستە سەر ئێران

سەڵاح