zagros news agency

لە هەولێری بە چەند تابلۆیەکی هونەری یادی رۆژی سەما دەکرێتەوە

بەڕێوبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە رۆژی جیهانیی سەمادا، چالاکییەک سازدەکات و چەندین تابلۆی هونەری پێشکەش دەکرێن.

چالاکییەکە رۆژی چوارشەممە 29 نیسانی 2026 سازدەکرێت، تێیدا تیپی هونەرە میللییەكانی هەولێر و  تیپەكانی “ئارمانج” و “هونەرە میللییەكانی سریانی” بەشدار دەبن و بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.

چالاکییەکە بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیای كوردستانە، تێیدا سێ تابلۆی هونەری پێشکەش دەکرێن و سەما و هەڵپەڕكێی کوردستانی نمایش دەكەن کە گوزارشت لە پێکەوە ژیان و کولتوور و سرووشتی کوردستان دەکەن.

گرووپە میللییەکانی هەڵپەڕکێ هەرێمی کوردستان، لە چالاکییە جیا جیاکاندا بەشدار دەبن و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئامادەبوونێکی بەهێزیان هەیە و براوەی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتین.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر… ئاگادارییەک بۆ خاوەنی موەلیدەکان

سەڵاح

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى UN كرد

سەڵاح

فوئاد حسێن: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بۆتە گۆڕەپانی شەڕ

یاسین