zagros news agency

دوایین زانیاری پێکانەکەی موحەمەد سەڵاح

دوای ئەوەی لەیاری ڕابردووی یانەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی ڕیدز بەهۆی پێکانەوە بەناچاری یاریگای جێهێشت،مشتومڕێکی زۆری خستە نێو هاندەرانی یانەکەی و هەڵبژاردەی میسڕ،کە ترس هەبوو بەهۆی ئەو پێکانەوە لەمۆندیال بێبەش بێت.

ئەمڕۆ بی بی سی سپۆرتس بڵاویکردەوە موحەمەد سەڵاح دووچاری بچڕانی ماسوولکەکانی ڕانی بووە و یاریزانەکە پێویستی بە مانگێک پشوو هەیە بۆ چارەسەری تەواوەتی،ئەمشەش ئەو واتایە دەگەنێت ئەم وەرزە بۆ شا میسڕیەکە کۆتایی هاتووە لەگەڵ لیڤەرپوڵ،بەڵام بۆ مۆندیال دەتوانێت ئامادەبێت.

شایەنی باسە ئەم وەرزە کۆتا وەرزی سەڵاح دەبێت لەگەڵ لیڤەرپوڵ و یاریزانەکە خۆی پێشتر ڕایگەیاند بوو یانەکە بەجێدەهـڵـێـت،کە سەڵاح یەکێکە لەباشترین یاریزانەکانی مێژووی لیڤەرپوڵ،خاوەنی 256 گۆڵە لەگەڵ ئەو یانەیە و سێیەم گۆڵکاری مێژووی لیڤەرپوڵە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەكات

یاسین

سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی هەولێر پشتیوانی هاندەرانی زاخۆ دەکەن

یاسین

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالدا

یاسین