zagros news agency

ئاگەدارییەک بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی

 

لەسەر فەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بەمەبەستی ڕێگریکردن لە کارەساتی نەخوازراو، ئاگەداری شۆفێرانی بارهەڵگر و بیناسازی دەکەینەوە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٢٨ بەدواوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و بیناسازی لە چوار تەن زیاتر قەدەغەیە بە ژمارەی کاتی، کاری گواستنەوەی (بار) بکات تا ئەو کاتەی ژمارە کاتییەکەی تۆمار دەکرێت و ژمارە و تابلۆی تایبەت بە خۆی وەردەگرێت.

ئەو بارهەڵگرانەش کە تۆمارکراون دەبێ بە دروستی و لە کاتی خۆی پشکنینی ساڵانە بۆ دڵنیابوون لە مەرجەکانی سەلامەتی ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرەکەدا دەگیرێ و سزای داراییی قورس بەسەریاندا دەسەپێندرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆکان و مەفرەزەکانیان ڕادەسپێرین کاری پێویست ئەنجام بدەن.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

دەستپێکردنی 76ەمین فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین بە فیلمێکی ئەفغانی

ART

‎بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر: دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە

گوران

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.7 پلە ئەندۆنیزیای هەژاند و قوربانی لێکەوتەوە

سەڵاح