ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فەرەنسا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات

 

باڵوێزخانەی فەرەنسا لە عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتە دەنگ و پاڵپشتیی خۆی بۆ حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی فەرەنسا هاتووە: “فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی هێرشی دوێنێ ئێوارە لە کوردستانی عێراق دژی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکات، کە بووە هۆی لێکەوتنەوەی چەندین قوربانی مەدەنی و زیانی گەورەی ماددی.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “فەرەنسا سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانی قوربانییەکانی هێرشەکە دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.”

هەروەها باڵوێزخانەی فەرەنسا راشیگەیاندووە: “فەرەنسا هاوسۆزی خۆی بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەردەبرێت و ئاماژەش بە رێزگرتن لە سەرجەم ژێرخانی وزە دەکات کە لە بەرژەوەندی تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق دان.”

ئەوەش خراوەتە روو: “فەرەنسا پاڵپشتیی خۆی بۆ حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە بۆ سەقامگیریی و سەبەخۆیی و سەروەری عێراق.”

هەواڵی پەیوەندیدار

فەرمی..جواو فیلێکس بووە شین پۆشی لەندەنی

sirwan

ئاسایشی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتیی بڵاو كردەوە

سەڵاح

گەندەڵیەکی گەورە لە شارەوانی نەجەف ئاشکرا دەبێت

یاسین