zagros news agency

بەهۆی شکستی “The Mummy” ژمارەیەک کارمەند دەرکران

دوای ئەوەی نوێترین فیلمی The Mummy بە دەرهێنانی لی کرۆنین نەیتوانی داهاتی پێویست لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە، دەنگۆی دەرکردنی بەرپرسانی ئەم فیلمە لە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری “نیو لاین” بڵاوبووەتەوە.

 

فیلمەکە لە سێ ڕۆژی یەکەمی نمایشکردنیدا تەنها 5.1 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆر کەمە بەراورد بە بودجە و ناوبانگی فیلمەکە.

 

ڕەخنەگرانیش ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە چیرۆکی فیلمەکە دەربڕیوە کە باس لە “منداڵی مۆمیایی” دەکات. سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا 265 ملیۆن فۆڵۆوەری هەبوو، بەڵام نەیتوانی جەماوەر بۆ هۆڵەکانی سینەما ڕابکێشێت، ئەمەش وایکردووە داهاتووی ستافی بەرهەمهێنەر بکەوێتە مەترسییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاکسیۆس: ئەمریکا دڵنیایی داوەتە حەماس ئاگربەست درێژ دەکرێتەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح