دەسەڵاتدارانی چین سنووردارکردنی نوێیان بۆ بەکارهێنانی درۆنەکان گرتووەتە بەر، قەدەغەکردنی نزیکەی تەواوەتی فڕینیان لە پایتەختی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.
بەپێی ئەم یاسایانە، زۆربەی پارچە سەرەکییەکانی درۆنەکان نافرۆشرێن، بە کرێ نادرێن یان ناهێندرێنە شاری پەکینەوە.
ئەم بڕیارانە لە یەکی مانگی ئایارەوە بۆ خاوەن درۆنە مەدەنییەکان جێبەجێ دەکرێن.
بەپێی یاسا نوێیەکان، دەبێ هەموو درۆنەکان لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار بکرێن؛ هەروەها پێویستە بەکارهێنەران نەرمەکاڵایەک دابەزێنن تا ڕێکخەران بتوانن چاودێریی فڕینی درۆنەکان لە کاتی ڕاستەقینەدا بکەن.
وەزارەتی ئاسایشی گشتیی چین ڕای گەیاند ئەم یاسا نوێیانە پارێزگاری لە ئاسایشی گشتی دەکەن.

