zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی: جەخت لە دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ژیانێکی شایستە بۆ کرێکاران دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، بە ڕێزەوە لە ڕەنج و ماندووبوونی کرێکاران دەڕوانن و جەختی لە پشتگیریکردنی مافە ڕەواکانیان کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ١ی ئایاری ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە هەموو کرێکارانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و ڕایگەیاند: “بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە ڕەنج و ماندووبوونیان دەڕوانم کە ڕۆڵى كارايان له‌ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هه‌يه‌.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە بە تەواوی پابەندی یاسای کار بن و ژینگەیەکی کارکردنی شیاو فەراهەم بکرێت، لەو بارەیەوە دەڵێت: “پێداگری دەکەین لەسەر پێویستیی پابه‌نديى ته‌واو به‌ یاسای کاره‌وه‌، هه‌روه‌ها دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و دادپەروەرانە کە تيایدا شکۆ و مافی هەموو کرێکارێک پارێزراو بێت.”

سەبارەت بەو کرێکارانەی لە کاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە، نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، داوای لە لایەنە حکومییەکان کردووە ئاوڕی جدی لە خێزانەکانیان بدەنەوە و ڕایگەیاندووە: “لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌بێ ئه‌ركى ته‌واوى خۆيان جێبه‌جێ بكه‌ن لە چاودێریکردن و هاوکاریکردنی خێزان و کەسوکاریان و پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتیوانییەکی پێویست.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پشتگیریکردنی داوا ڕەواکانی کرێکاران بۆ ئەوەی دڵنیایی ژیان و گوزەرانێکی شایستەیان بۆ فەراهەم بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە دابارین بەشێوەی تاوە باران و بروسکەی کورت خایەن دەبێت

سەڵاح

تەرمی ئەیهانی پێنج ساڵان لە ڕووباری ڕواندز دۆزرایەوە

دڵشاد

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە

سەڵاح