zagros news agency

بۆ کلاسیکۆ ڕیاڵ مەدرید ئەستێرەیەکی دەگەڕێتەوە

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەم بەیانیەدا هەواڵێکی دڵخۆشکەریدا بەهاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید،ئەویش گەڕانەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەیە بۆ یاری کلاسیکۆ،کە بڕیارە 10ی ئەم مانگە لەنێو یاریگا سپۆتیفای کامپ نۆ بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیاریەکانی ئاس بێت پزیشکەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێگەیان داوە بە کۆرتوا بۆ بەشداری کردن لە ڕاهێنانەکانی داهاتووی ڕیاڵ مەدرید ئەمەش دوای پشکنینی تەواوەتی و خاوێن دەرچوونی،کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە گۆڵپارێزەکە دابڕاوە.

ڕیاڵ مەدرید سبەی بەرامبەر ئێسپانیۆل کاتژمێر 10ی شەو یاری دەکات،دواتر لەهەفتەی داهاتوو ڕووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە،کە بارسا یەکەمی خولەکەیە و 11 خاڵ دوورە لە ڕیاڵ مەدریدی دووەم.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلڤارێز: ئاگادارم ناوم بەیانەی بارسێلۆناوە دەبەسترێتەوە

یاسین

خولی نایابی کوردستان وەرزێکی پڕ لە ڕکابەری بەڕێکرد

دڵشاد

میلیتاو لە ریال مەدرید دادەبڕێت

یاسین