zagros news agency

کەشناسی هۆشداری دەدات؛ شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەدات کە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی چڕی شەپۆلەکە مەودای بینین کەمدەبێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بلاویکردوتەوە؛ بەهۆی چالاکبوونی بای باشووری خۆرئاوا و زیادبوونی خێرایی با لە ناوچەکانی بادیەی شام و ئەردەن، شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چڕ ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.

سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی شەپۆلەکە، ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، لە ئێوارەی سبەی یەکشەممە (٢٠٢٦/٥/٣) شەپۆلەکە دەست پێدەکات و تەواوی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق بە چڕی دەگرێتەوە.

کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:

بەپێی پێشبینییەکان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:

پارێزگاکانی (هەولێر، دهۆک، کەرکوک) و ئیدارەی گەرمیان: خۆڵبارینێکی سووک بۆ مامناوەند دەبێت.

ڕۆژی دووشەممە: لە ناوچە شاخاوییەکانی (سلێمانی، ڕاپەڕین، سۆران و دهۆک) ئەگەری دروستبوونی تەپوتۆزی ناوخۆیی هەیە.

تەندروستی و هاتوچۆ هۆشداری دەدەن:

بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین و کاریگەرییە تەندروستییەکانی ئەم شەپۆلە، داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

١. بۆ شۆفێران: لەکاتی لێخوڕین لەسەر ڕێگا دەرەکییەکان، پێویستە بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن و خێرایی لێخوڕین کەم بکەنەوە.
٢. بۆ نەخۆشانی هەناسە: ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبۆ و کۆئەندامی هەناسەیان هەیە، پێویستە دەمامک بەکاربهێنن و تا دەکرێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە بۆ پاراستنی تەندروستییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئوکراینا بە ڕیمۆنتادا شکستی بە سلوڤاکیا هێنا

یاسین

ئاگاداریەک بۆ پاڵێوراوانی ماستەر ودکتۆرا

یاسین

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە

یاسین