zagros news agency

کاسیاس گاڵتە بە بارسێلۆنا دەکات

دوای بردنەوەکەی دوێنێ شەوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئیسپانیۆڵ بە دوو گۆڵی خاوێن،کە ئەو بردنەوە وایکرد یەکلایی کردنەوەی نازناوی لالیگا درێژ بێتەوە بۆ یاری کلاسیکۆ،پێش ئەو یاریە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە مانشێتێکیدا ئاماژەی بە ڕێوڕەوی شەرەفدا لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدرید.

مۆندۆ وێنەیەکی بڵاوی کردۆتەوە دانانی ڕێوڕەوی شەرەفە لەلایەن یاریزانانی بارسێلۆنا بۆ دوو جار و جارێکیش یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید وەک ئاماژەیەک بۆ دانانی ڕێوڕەوەکە بۆ دووەم جار لەلایەن قەڵای سپی،بەڵام دوای ئەو بردنەوەی هەموو شتێک گۆڕا.

لەسەر ئەو مانشێتە کاسیاسی ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بە گاڵتەوە لە تویتەر بڵاوی کردۆتەوە و نووسیویەتی؛ ئێمە ئەو ڕێوڕەوە ناکەین،چونکە جارێکی دیکە بردمانەوە،بۆیە هەرگیز بیر لەوە مەکەنەوە ئێمە وەک ئێوە بۆدووەم جار ئەو کارە ناکەین.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جام و خول.. خشتەی سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

قەڵادزێ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

مۆلەر پێش یارییە گرنگەکەی بایرن چی گوت؟

یاسین