میدیا دەوڵەتییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، ئهمڕۆ دووشەممە هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران نەخشەیەکی نوێی ئەو ناوچانەی گەرووی هورمزی بڵاوکردەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
ئەم ناوچەیە لە لای ڕۆژئاواوە بە هێڵێک دەست پێدەکات لە نێوان دوورترین خاڵی ڕۆژئاوای دوورگەی “قیشم”ی ئێرانەوە تاوەکو میرنشینی “ئوم ئەلقوەین” لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. لە لای ڕۆژهەڵاتیشەوە، ناوچەکە لە هێڵێکدا کۆتایی دێت کە لە نێوان “کێوی موبارەک”ی ئێران و میرنشینی “فۆجەیرە”ی ئیماراتدایە.
رۆیتهرز

