zagros news agency

‎مونا قه‌هوه‌چی: کوردستان نەوەستان لە کاروانی سەرکەوتن و پاراستنی دەستکەوتەکان

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان باس له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی كوردستان و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری كوردستان ده‌كات و ئه‌دەلێت:‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی ئاڵنگاریه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

مونا قه‌هوه‌چی، بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گوتی: “​مێژووی گەلان بە تەنها بە تێپەڕبوونی کات نانوسرێتەوە، بەڵکو بەو وێستگانە دەناسرێتەوە کە تێیدا ئیرادەی گەل دەبێتە هەوێنی سەرکەوتن. سەرکەوتنی کوردستان تەنها دەستکەوتێکی کاتی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ڕەسەنایەتی نەتەوەکان . پاراستنی دەستکەوتەکان؛ ئەرکێکی نیشتمانی بەدەستهێنانی سەرکەوتن قۆناغی یەکەمە، بەڵام پاراستنی ئەو دەستکەوتانە هونەری مانەوە و گەشەکردنە. پاراستنی قەوارەی هەرێم، ئاوەدانی، و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان، ئەو کۆڵەکانەن کە وا دەکەن هەر سەرکەوتنێک ببێتە بنچینەیەک بۆ سەرکەوتنێکی گەورەتر.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ​تۆمارکردنی سەردەمێکی نوێ لە مێژوودا، کاتێک خەلکی کوردستان  بە یەکگرتوویی و بە دیدگایەکی ڕوونەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێت، لەوێدا مێژوو لاپەڕەیەکی نوێ بۆ خۆی دە کاتەوە. ئەم سەردەمە نوێیە تەنها گێڕانەوەی ڕابردوو نییە، بەڵکو: ​بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزە بۆ نەوەکانی داهاتوو.​سەلماندنی ناسنامەی کورستانی  وەک کارەکتەرێکی سەرەکی و کاریگەر لە ناوچەکەدا.​گۆڕینی هەڕەشەکانە بۆ دەرفەت لەپێناو ژیانێکی شایستەتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٤ کوژراو لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەلەمەکانی گومانلێکراو بە قاچاخچێتیی ماددە هۆشبەرەکان

یاسین

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە یەکەمین گەڕەکی شاری سلێمانی

یاسین

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی پاکستان دەکات

سەڵاح