zagros news agency

‎٢٤ بانک خزمەتگوزاری قەرز و سلفە پێشکەشی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق و کۆمەڵەی بانکەکانی عێراق، چالاکییەکی بەرفراوانی بانکییان بۆ هاووڵاتییان و خاوەنکاران ڕێک خست، تێیدا بانکەكانی ناوخۆیی و بیانی ئاسانکاری بۆ پێدانی قەرز و سلفە بۆ پڕۆژە جیاوازەکان دەخەنە ڕوو.

د. کاوە عەبدولعەزیز، نوێنەری لقی دهوکی سەندیکای ئابووریناسانی کوردستان رایگەیاند، ٢٤ بانکی (کوردستانی، عێراقی و تورکی) بەشدارن لەم ئێڤێنتەدا و  ئامانجی سەرەکیی ئەم هەنگاوە، ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ هاووڵاتییان، بازرگانان، خاوەن کارگەکان و تەنانەت دەرچووانی زانکۆش، تاوەکوو بتوانن لە ڕێگەی وەرگرتنی قەرزی بانکییەوە پەرە بە پڕۆژەکانیان بدەن و جووڵەی زیاتر بخەنە ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

نوێنەری سەندیکای ئابووریناسان ئاشکرای کرد، کە بوونی ئەم ژمارە زۆرەی بانکەکان کێبڕکێیەکی ئەرێنی دروست دەکات، بەجۆرێک، هەر بانکێک هەوڵ دەدات کەمترین سوود (فائیدە) و زۆرترین ئاسانکاری پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی زۆرترین بەشدار بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.

​بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، هەر کەسێک ئارەزووی بەشداریکردن و واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ بانکەکان هەبێت، پێویستە بەڵگەنامەکانی وەک کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری هەبێت.

​ئەم پڕۆژەیە بە هاوکاریی کۆمپانیای (ئیکۆڤیژن) بۆ لێکۆڵینەوە ئابوورییەکان بەڕێوە دەچێت و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی کەمکردنەوەی قەیرانی نەختینە و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان، لە ڕێگەی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە واشنتۆن، سەفین موحسین دزەیی، لەگەڵ ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبووەوە

دڵشاد

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی برینداربوونی (موکری حسێن یەزدان پەنا) بڵاودەکاتەوە

سەڵاح

سبەی لە شارێکی کوردستان کرایە پشووی فەرمی

یاسین