zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا کۆبوونەوە؛ پرسی پێکهێنانی حکومەت و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کرا

لە بەردەوامیی دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە بەغدا، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئایاری 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ کران، لەوانە: پرۆسەی سیاسیی عێراق، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵی، ئەنجامی دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان لە بەغدا، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە.

پێکهێنانی حکومەت و پاراستنی سەروەری

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و لایەنە عێراقییەکان. جەختیان لەوە کردەوە کە دەبێت پرۆسەی سیاسی سەرکەوتوو بێت و حکومەتی داهاتووی عێراق بە جۆرێک پێکبهێنرێت کە ڕەنگدانەوەی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان بێت، بتوانێت ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە و سەروەریی وڵات بپارێزێت.

پشتیوانیی بەریتانیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بە بایەخەوە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و وەک هاوبەشێکی گرنگ پابەندە بە بەردەوامیی پشتیوانیکردنیان. لە بەرامبەردا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی بەردەوامی بەریتانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیرفان سدیق، تەرخانکرا بۆ لێکەوتەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا گرێبەستی ئارسێناڵ ئەمڕۆ لە لەندەن دەبێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

زیاتر لە 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاوێس خەرج دەکرێت

یاسین