zagros news agency

هاتووچۆی هەولێر: لەزگەی دژە خۆر وەكو جامڕەش هەژمار دەكرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی شۆفێران کرد و ڕایگەیاند، هەر جۆرە لەزگەیەکی “دژەخۆر” (دژە ڕۆژ) کە لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکان دەدرێت و مۆڵەتی فەرمی هاتوچۆی نەبێت، بە “جامڕەش” هەژمار دەکرێت.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات بە هیچ شێوەیەک باوەڕ بەو لەزگانە نەکەن کە گوایە ڕێگەپێدراون، چونکە بەپێی یاسا هەر ئۆتۆمبێلێک ئەو لەزگەیەی هەبێت و موافەقەی فەرمی نەبێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

داواش لە سەرجەم هاووڵاتییان دەکرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە سزایەکی دارایی و ڕێکارێکی یاسایی، پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە لەزگانە بەبێ ڕەزامەندیی هاتوچۆ بەدوور بگرن، چونکە سزای دانانیان هاوشێوەی سزای جامڕەشە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

دوای ئەوەی دانوستانەکان شكستی هێنا، ئەمریکا بەندەرەکانی ئێران گەمارۆ دەدات

سەڵاح

زیاتر لە پێنج هەزار قوتابیی بیانی لە 47 وڵاتەوە لە زانکۆکانی عێراقدا دەخوێنن

سەڵاح