zagros news agency

سوپاسالاری ئەمریکا: زیاتر لە 22 هەزار دەریاوان 1500 کەشتیی بازرگانی گیریان خواردووە

ئەمڕۆ سێشەممە، 5-5-2026، دان کەین، سوپاسالاری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، سوپای وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران و تەنیا چاوەڕێی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە.
دان کەین، ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی “پڕۆژەی ئازادی” ئاسانکاریکردنە بۆ تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان بە گەرووی هورمزدا، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانە لەگەڵ ئێران.
دان کەین گوتیشی، “ئێران هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکان لە گەرووی هورمز، کە ئەمەش پێشێلکردنی یاسای دەریاکانە.” هەروەها گوتیشی: “ئێران بە سەرۆکایەتیی سوپای پاسداران هەوڵ دەدات ئابووریی جیهان وەک بارمتە بگرێت.”
هەروەها باسی لەوەشکرد، “زیاتر لە 22 هەزار دەریاوان لەسەر زیاتر لە 1500 کەشتیی بازرگانی لە کەنداو گیریان خواردووە”، جەختیشی کردەوە، “هێزەکانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان دژی ئێران لە ئەگەری دەرچوونی فەرمان بۆ ئەو مەبەستە.”
سەرۆکی ئەرکانی ئەمریکا روونیشیکردەوە، “تەواوی هێرشەکانی ئێران تاوەکو ئێستا لە خوار ئەو ئاستەوەن کە پاڵمان پێوە بنێت ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکان دەستپێبکەینەوە.” ئاشکراشیکرد، “لە دوای راگەیاندنی ئاگربەستەوە، ئێران نۆ جار تەقەی لە کەشتییە بازرگانییەکان کردووە و زیاتر لە 10 جاریش هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانمان.”
لە کۆتاییدا دان کەین پێشبینی ئەوەی کرد کە “لە رۆژانی داهاتوودا کەشتیی زیاتر بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن،” و جەختیشی لەوە کردەوە کە “دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران، پەیوەستە بە بڕیارێکی سیاسییەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح

خانمه‌ پارێزه‌رێك له‌شاری سلێمانی بۆ زاگرۆس: خه‌ڵك هۆشیار بووه‌ته‌وه‌ باش ده‌زانێت کێ خزمەت دەکات

سەڵاح

ئەلمانیا چەند وڵاتێکی ئەورووپی ڕێگریان لە سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیل کرد

سەڵاح