zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکان کۆدەبێتەوە

هەر لە درێژەی كارنامه‌كه‌يدا لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/5/5، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی پێکهاتەکانی ئێزدی، فەیلی و سابیئەی مەندائی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخی پێکهاته‌كان لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی مسۆگەرکردنی بەشداریی کارایان لە پرۆسەی سیاسی و بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانیان کرایەوە.

نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی بەردەوامی خۆی بۆ مافی هەموو پێکهاتەکان دووپات کردەوە، هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند هه‌رچى له‌ توانادايه‌ ده‌يكه‌ن بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆسەی سیاسی و کارگێڕیی وڵاتدا كه‌ دەبێتە مایەی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و پرەنسیپەکانی دادپەروەری و یەکسانی.

لاى خۆيانه‌وه‌، نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانيش سوپاس و پێزانينيان بۆ پشتيوانيى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ ماف و شايسته‌كانيان دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر له‌ ١٠٠ ڕێكخراوی مرۆیی هۆشداری له‌ “برسێتییه‌كی به‌ربڵاو” له‌ غه‌ززه‌ ده‌ده‌ن

یاسین

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڤەنزوێلا بۆ 3500 کەس بەرزبووەوە

گوران

کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو

سەڵاح