بە مەبەستی ڕێزلێنان و بەرزنرخاندنی توانای هونەرمەندانی ناوخۆیی، بڕیارە ئێوارە کونسێرتێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک لە گۆرانیبێژی شاری هەولێر سازبکرێت. ئەم چالاکییە لەژێر چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان،
کۆنسێرتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی موزیک و کەلەپوور و بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و بە سپۆنسەری میدیایی سەتەلایتی کوردستان ساز دەکرێت.
لە کۆنسێرتەکەدا زاهیر عومەر، ڕزگاری هەولێری، ئەندام محەممەد و یوسف کوردستانی چەند بەرهەمێک پێشکەش دەکەن.
ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ هەمووان کراوەیە و بێ بەرامبەرە، کاتژمێر پێنجی ئێوارەی سبەی لە هۆڵی میدیی شاری هەولێر سازدەکرێت.

