لەئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی کەلار – مەرزی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستداو کەسێکی دیکەش بریندارە.
ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و بارهەڵگرێک لەنزیک ناحیەی قۆرەتوو لەسەر ڕێگەی کەلار – مەرزی پەروێزخان ڕوویدا، بەو هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرنشینی ئاڵتیماکە بوون و کەسێکیش برینداربوو.