zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی “بۆ بەرژەوەندیی هاونیشتمانییان” دەرکرد؛ لە سزایەکی دارایی خۆشبوو

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ماوەی تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی کە بەهۆی لێکەوتەکانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە لە پێشانگە و گەراجەکاندا مابوونەوە، هاوکات خاوەنەکانیان لە سزای دارایی دەبەخشرێن.

بەگوێرەی فەرمانێکی وزاری کە رۆژی چوارشەممە (13-5-2026) دەرچووە و ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژە بەوە دراوە کە لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر کەسابەت، گوزەرانی خەڵک و جووڵەی بازرگانی، بڕیارێکی نوێ درا.

لە فەرمانە وەزارییەکەدا کە ژمارە (13935)ـی لەسەرە، هاتووە: “ماوەی یەک ساڵ تۆمارکردن درێژکرایەوە بۆ ئەو بازرگان، خاوەن کۆمپانیا و پێشانگایانەی بواری هاوردەکردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل کە پێش دەستپێکی شەڕەکە کاڵاکانیان هاوردە کردووە، بەڵام بەهۆی دۆخی نەخوازراوەوە لە گەراج و پێشانگاکانیان ماوەتەوە و نەتوانراوە بفرۆشرێن.”

بەپێی بڕیارەکە، ئەم ئاسانکارییە لە ڕێککەوتی دەرچوونی فەرمانەکەوە بۆ ماوەی یەک ساڵ کارایە و ئەو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلانەی دەگرێتەوە کە بەهۆی دۆخی بازاڕەوە ساغ نەبوونەتەوە، بەمەش هیچ سزایەکی دارایی (غەرامە) ناکەوێتە سەر خاوەنەکانیان.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دوای داواکارییەکی زۆری بازرگانان دێت کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و سستبوونی بازاڕ، تووشی زیانی دارایی ببوون و مەترسیی ئەوەیان لەسەر بوو بەهۆی تێپەڕبوونی ماوەی یاسایی تۆمارکردن، سزای قورسی دارایی بدرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

ئێران هاووڵاتییەکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک ئێرانی لەسێدارە دەدات

سەڵاح

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

یاسین