zagros news agency

فارس عیسا بۆ زاگرۆس: مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق ئەنجام بدات.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند: “مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکات لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق.”

بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ و هەستیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و سەرکردە سیاسییەکان، کە پەیوەستن بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە گفتوگۆی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە بودجە، مووچە و دۆسیەی نەوت و گاز.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی درۆنی؛ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستان

یاسین

کەشناسی: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و ئاسمانی هەرێم بە ساماڵی دەمێنێتەوە

یاسین

بە وێنە… مەسرور بارزانی، بە گوژمەی 403 ملیار دینار بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیەی دانا.

سەڵاح