به‌رپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رپرسیاربن به‌رانبه‌ر به‌متمانه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستان و شان بده‌ن به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌ت.
د.زانا مه‌لا خالید بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس گوتی: “خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به هێزه سیاسییه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ن له‌په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزار ناكرێت ئه‌م متمانه‌یه وه‌ك چه‌كێكی سیاسی و رقی سیاسی به‌كاربهێنرێت و رێگری بكرێت له به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌ت.
گوتیشی: “داواكارین له لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌خێرا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت”.

