zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و ئامادەییی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردنی هاوبەش دووپات دەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستبەکاربوونی کابینە نوێیەکەی حکوومەتی فیدراڵ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی نوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خۆی و تیمی حکوومەتەکەی خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە گەورانەی لەم قۆناغەدا لەسەر شانیانە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیە ببێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی سەقامگیری و گەشەپێدان بۆ تەواوی عێراق. هاوکات، نێچیرڤان بارزانی ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی دووپات کردەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، هاوبەشیی ڕاستەقینە و هاوسەنگی، بە مەبەستی چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەموو پێکهاتەکان.

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەند و خاوەن توانایە، و عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە شایانی ژیانێکی شایستە، خزمەتگوزاریی باشتر و ئاسایش و سەقامگیریی بەردەوامن.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی متمانەی خۆی دەربڕی کە بە هەوڵی هەموو لایەک و بە گیانی بەرپرسیارانەی تەبایی و هاوکاریی نیشتمانی، دەتوانرێت بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنرێت و پێکەوە ڕووبەڕووی هەموو کێشە و ئاڵنگارییەکان ببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. جەنگی ئاتلانتا و ئارسناڵ بە یەکسانی کۆتاییهات

یاسین

نەینەوا … گۆڕێکی بەکۆمەڵ له‌ ته‌له‌عفه‌ر دۆزرایه‌وه‌

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی شیوعی چینی دەکات

یاسین