zagros news agency

مەسرور بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی کۆبوونەوە: جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا کرایەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد و پرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی حوزەیرانی 2026، لە شاری هەولێر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد. بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی حکومەت، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ، بەو مەرجەی کارنامەکەی لەسەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بێت بەبێ جیاکاری.

تەوەرێکی سەرەکیی دیداری نێوان مەسرور بارزانی و موسەننا ئەلسامەڕائی، تایبەت بوو بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا؛ هەردوولا جەختیان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکان کردەوە، بە جۆرێک کە لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستاندا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین

یاسین

ئاکرێ… د روودانەکا تەقەکرنێ دا کەسەکی ژیانا خۆ ژدەست دا

دڵشاد

ئەكسيۆس: ئەمریکا و ئێران تاوتوێی ئاگربەستێکی 45 ڕۆژە دەکەن

سەڵاح