zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 2026/5/15  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا،  نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات کردەوە.

له‌ ديداره‌كه‌دا،  ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و  هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی مەسیحییەکان و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.

هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە کە ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت. لاى خۆيه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی تری ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیکان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر.. لە گەڕەکێکی شار پرۆژەیەکی ئەزموونیی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا

دڵشاد

ژمارەیەك كۆمپانیای ژاپۆنی ئامادەیی خۆیان بۆ كاری وەبەرهێنان لە كوردستان دەردەبڕن

دڵشاد

نەجوا کاکەیی: لەسەر پرسی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کۆبووینەوە

دڵشاد