zagros news agency

میدیای ئەمریکی : ترەمپ بەجدی بیر لە گەرانەوە بۆ بژاردەی سەربازی دەکاتەوە

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گومانەکان لەبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردەی جەنگ دژ بە ئێران زیادی کردووە، دوای ئەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک، بێ‌ئەنجام مایەوە.

لە هەمان کاتدا، بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی ئاسمانی نوێی چەک و تەقەمەنی لە ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا چالاک بووە.

هەروەها بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلی ئاشکرای کرد کە تەل ئەبیب چاوەڕوانی ڕێگەپێدانی سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپە، بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان. بە پێی ڕاپۆرتی دەزگای ڕاگەیاندنی ئیسرائیل، ئەو بەرپرسە وتوویەتی:
“ئامادەیی وەرگرتنی گلۆپی سەوز لە ترامپ، چاوەڕوان دەکرێت ئیسرائیل و ئەمریکا بە هاوبەشی هێرشێک بکەنە سەر ئێران.”

ئەو بەرپرسە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە “بانکی ئامانجەکان” دامەزراوەکانی وزەی ئێرانیش دەگرێتەوە؛ ئەو شوێنانەی کە کاۆشکی سپی لە قۆناغی پێشووی جەنگدا داوای نەکردبوو ببنە ئامانج.

ئەم زانیارییانە لە کاتێکدا بڵاو دەبنەوە کە چەندین سەرچاوەی ئەمریکی پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ترامپ بە جدی بیر لە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی هێرشی سەربازی دەکاتەوە. هەروەها ئاماژەیان دا کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پلانی سەربازی و لیستی ئامانجە ئێرانییەکانی ئامادە کردووە، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بڕیار بدات جەنگ دەستپێبکاتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهو، دوێنێ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە وردی چاودێری ئێران دەکات و بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی سایتی “ئەکسیۆس”، نەتەنیاهو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زیاتر لە نیو کاتژمێر لەگەڵ ترامپ ئەنجام داوە و تێیدا پرسی ئێران و ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگیان تاوتوێ کردووە.

لە بەرامبەردا، پاکستان کە لە مانگەکانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکانی واشنگتن و تاران، هێشتا هەوڵەکانی ناوبژیوانی بەردەوام دەکات، بە هیوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە کۆتایی بە ملمڵانێک بهێنێت کە لە ٢٨ی شوباتەوە دەستی پێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران دووکەسی بەتۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا

سەڵاح

کەشناسی: باران بارین بە شێوەی نمە باران دەبێت

سەڵاح

ترەمپ: دەرچوونی ئەمریکا لە ناتۆ بە شێوەیەکی جیدی دەخەینە سەر مێز

سەڵاح