zagros news agency

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتنی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتنی دانی کارڤاخاڵی کاپتنی یەکەمی تیپەکەی ڕاگەیاند لەکۆتایی ئەم وەرزە،کە دوای 23 وەرز یاری کردن لەمێرێنگی کوڕە ئیسپانیەکە شانشینەکە چۆڵ دەکات.

کارڤاخاڵ دوای ئەو پێکانە سەختانەی لەم وەرزە و وەرزی ڕابردوو پێوەی دەیناڵاند پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لەدەستدا و ئەم وەرزە دوای چەند ئاڵۆزیەک لەگەڵ ئاربێلوای ڕاهێنەری یانەکە دانی تەواو نیگەران بوو لەحاڵی خۆی و لەکۆتاییدا بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیدا.

کارڤاخاڵ لەتەمەنی 10 ساڵیەوە یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکات تەنها یەک وەرز ڕوویکردە بایرن لیڤەرکوزن و پاشان گەڕایەوە،کە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید خاوەنی مێژووێکی گەورەیە و توانیویەتی 6 چامپیۆنزلیگ بباتەوە و چەندان نازناوی دیکە بەدەست بهێنێت.

“سەرکار ڕێبوار”


 

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند یانەیەکی گەورە ئۆسیمینیان دەوێت

یاسین

هۆکاری نەدانی ڤیزەی وڵاتی بەحرەین بە هاندەرانی زاخۆ ئاشکرا بوو

یاسین

سیتی جێگرەوەی ڕۆدری دەستنیشان دەکات

یاسین