zagros news agency

دوو فرۆکەی ئەمریکی کەوتنە خوارەوە

لە ڕووداوێکی ترسناکدا لە نمایشی ئاسمانی ئەمریکا، دوو فڕۆکەی جەنگی لە جۆری “EA-18G”ی دەریایی ئەمریکا لە کاتی نمایشێکی ئاسمانی  بە یەکتر کەوتن.

ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەکشەممە، لە دووەمین و دواڕۆژی فێستیڤاڵی “Gunfighter Skies” لە ویلایەتی ئایداهۆ ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسان، هەموو ئەندامانی  ناو دوو فڕۆکەکان پێش تەقینەوە و کەوتنە خوارەوە بە سەرکەوتوویی خۆیان فڕێداوە و ئێستا دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

دوو فڕۆکەکە لە کاتی ئەنجامدانی شەپۆلێکی هەوایی بە یەکدا چوون و دواتر خێرا بەرەو زەوی کەوتن. هێزە فریاکەوتنەکان بە خێرایی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی دەکات

دڵشاد

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌وام و تاقیكردنه‌وه‌كانی سنووری سلێمانی راده‌گه‌یندرێت

یاسین

به‌ وێنه‌… جوانی سروشتی گوندی بەکراوا لە ناوچەی نەوڕۆڵی له‌ هەڵەبجە

سەڵاح