zagros news agency

باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ دیاریکرا

هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ناوی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکەی ئاشکرا کرد،کە ئەویش برۆنۆ فێرناندێزی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد بوو،ئەمەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی کرد و توانی ڕیکۆردێکی مێژوویی بنووسێتەوە لەم وەرزەی ڕکابەریەکانی خولەکە.

برۆنۆ فێرناندێز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ خاوەنی 20 ئەسیست و 8 گۆڵە،کە لەڕابردوودا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە لەیەک وەرزدا ئەم ژمارانە بنووسێتەوە و یەکەم یاریزانە لەمێژووی پرێمەرلیگ بتوانێت 20 ئەسیستی هەبێت لەیەک وەشانی خولەکە.

برۆنۆ ئەم وەرزە گرینگترین یاریزانی شەیتانە سوورەکان بووە و هاوکارێکی تەواوی یانەکەی بووە تاکو لەکۆتا سێ مانگی خولەکە بگەڕێنەوە سەر ڕێچکەی سەرکەوتنەکان و یانەکە بگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیدراسیۆنی سعودیە دانوستانەکانی لەگەڵ ڕێنارد دەستپێدەکات

یاسین

خوان لاپۆرتا؛ هیوادارم ڕۆیشتنی شتیگن ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی

یاسین

فەرمی: ئینتەر میلان پێکانی لاوتارۆی راگەیاند

یاسین