zagros news agency

دەستپێکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەکیی ئالۆکا – بەدریکێ لە دهۆک

 

 

​پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە پارێزگای دهۆک بەردەوامن و لە نوێترین هەنگاودا، دەست بە نۆژەنکردنەوە و چاککردنی هەردوو سایدی ڕێگای سەرەکیی (ئالۆکا – بەدریکێ) کرا. ئەم پڕۆژەیە بە مەبەستی باشترکردنی دۆخی ڕێگاوبانەکان و کەمکردنەوەی گرفتەکانی هاتوچۆ لە دەڤەرەکەدا خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

​لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا، کار لەسەر پڕکردنەوە و چاککردنی سەرجەم ئەو چاڵ و تێکچوونانە دەکرێت کە لەسەر درێژایی ئەو ڕێگایە دروستبوون و ببوونە هۆی زەحمەتکردنی هاتوچۆی شۆفێران. تیمە ئەندازیاری و تەکنیکییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام کار دەکەن بۆ ئەوەی لە کورتترین ماوەدا پڕۆژەکە بە کوالێتییەکی بەرز کۆتایی پێبهێنن و مەترسییەکانی ڕووداوی هاتوچۆ کەم بکەنەوە.

​ڕێگای (ئالۆکا – بەدریکێ) بە یەکێک لە ڕێگا ستراتیژی و سەرەکییەکانی پارێزگای دهۆک دادەنرێت، نۆژەنکردنەوەی ئەم ڕێگایە کاریگەرییەکی ئەرێنی گەورەی دەبێت لەسەر ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

سەڵاح

بانگکردنی باڵیۆزی پۆڵەندا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

سەڵاح

هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە مامەڵەی بەناوكردنی ئۆتۆمبێل و نوێكردنەوەی مۆڵەتی شوفێری ئەنجام بدەن

سەڵاح