zagros news agency

عێراق لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

 

‎وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 18-5-2026، نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە بەئامانجگرتنی دامەزراوەکانی سعوودیە دەکەن لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، و جەختیشی کردەوە کە عێراق هەر جۆرە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ ڕەتدەکاتەوە.
‎
‎​وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق زانیاری سەرەتاییان پێگەیشتووە سەبارەت بە بەئامانجگرتنی سعوودیە بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئاماژەی بەوەش کرد، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی ڕاستی و دروستی ڕووداوەکە.
‎
‎​هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕوونیکردەوە کە بەرگری ئاسمانی و ئامێرەکانی تایبەت هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە تۆمار نەکردووە، داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعوودیە کرد هاوکاری و ئاڵوگۆڕی زانیاری بکەن بۆ گەیشتن بە زانیاری ورد کە ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات بەهێز بکات.
‎
‎​لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پابەندبوونی نەگۆڕی بەغدای بە ڕێزگرتن لە ئاسایش و سەروەری وڵاتانی دراوسێ و ڕەتکردنەوەی هەر کارێک کە ببێتە هۆی هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیرییان دووپاتکردەوە، و جەختیشی لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ڕاوێژ لەگەڵ سعوودیە کردەوە بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەش و ئاسایشی ناوچەکە بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌ عێراق ئاشكرا دەبێت

سەڵاح

ئەلیساندرۆ باستۆنی بردنەوە لە بەرشلۆنە کاریکی زۆر قورس دەبێت

یاسین

وەزارەتی دارایی : پارەی مووچەی دوو مانگی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان گەیشت

یاسین